بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کاغەزە داراییەکان، پەسەندکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی لەناو منظومەی بڕوانامەدان (التصدیق) ڕاگەیاند.

"فەیسەڵ هەیمەس"سەرۆکی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: دەستەکە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی لە منظومەی نیشتمانیی بڕوانامەدان بۆ واژۆی ئەلیکترۆنی تەواو کردووە، تا ببێتە یەکەم فەرمانگەی حکومی لە کۆماری عێراق کە ئەم سیستەمە زیندووە پەیڕەو بکات، وەک هەنگاوێکی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی ڕێڕەوی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیدا.

روونیشیکردۆتەوە: کە ئەم دەستکەوتە هاوتەریبە لەگەڵ هەنگاوەکانی دەوڵەت بەرەو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە حکومییەکان و بەهێزکردنی حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای دامەزراوەیی و بەدیهێنانی ئاستێکی بەرزتر لە شەفافیەت و وردی لە تەواوکردنی مامەڵەکاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد: پەسەندکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی گۆڕانکارییەکی جۆرییە لە کاری دەستەکەدا و بەرجەستەی پابەندبوونی دەکات بە گرتنەبەری نوێترین تەکنەلۆژیاکان بۆ سادەکردنەوەی ڕێکارەکان و خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکان، بە جۆرێک کە کارایی ئەدای دامەزراوەیی بەهێز بکات و ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بەرز بکاتەوە.

جەختیشی کردەوە: جێبەجێکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی بەشدار دەبێت لە ئاسانکاریی تەواوکردنی مامەڵە فەرمییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی دەستەکەدا، جگە لە پشتگیریکردنی ژینگەی کاری دیجیتاڵی و بەهێزکردنی متمانەی وەبەرهێنەران لە بازاڕی داراییدا.