بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕێکخراوی ئۆپێک، جەختی لە پابەندیی وڵاتانی سعوودیا و ڕووسیا و عێراق و کوێت و کازاخستان و جەزائیر و عومان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند: سعوودیا، و ڕووسیا،و عێراق،و کوێت و کازاخستان،و جەزائیر و عومان پابەندن بە سەقامگیریی بازاڕ و پێداچونەوە بە بەرهەمهێنانی خۆیانەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم حەوت وڵاتە بڕیاریان داوە ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پێدا چونەوەی تێدا بکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندییان بە پشتگیریکردنی سەقامگیریی بازاڕی نەوت،هەروەک ڕوونیکردەوە کە ئەم پێداچونەوە لە مانگی حوزەیرانی 2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.