بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "نزار ئامێدی"سەرۆک کۆمار ،بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لەپۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لی جای میونگ سەرۆکی کۆماری کۆریای باشوور پێگەیشت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لی جای میونگ، لەپەیامەکەیدا جەختی لە گەشەسەندنی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کردەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی بیناسازی،و ژێرخانی ئابوری و ووزە، و هیوای خواست کە ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بن لەگەشەکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش.
