بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە "گای پارمۆلان"سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا، بەبۆنەی هەڵبژارنی بەسەرۆک کۆمار پێگەیشت.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەکەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "پارمۆلان" لەپەیامە پیرۆزباییەکەدا هیوای سەرکەوتنی لەئەرکەکانیدا بۆ سەرۆک کۆمار خواست، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.
هەروەها پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سویسرا، بەتایبەتی لەبوارەکانی هاوکاری ئابووری و بازرگانیدا.