بەغداد-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردە، ڕێنمایییەکانی سەرکەوتن و پڕکردنەوەی کەمی (إكمال) بۆ پۆلە ناکۆتاییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 دیاری کرد.

وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا، هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەت، ڕێنمایی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان کردووە، کە تێیدا میکانیزمەکانی سەرکەوتن یان کەوتنی بۆ پۆلە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەپێی سیستمە کارپێکراوەکان دیاری کردووە.

ڕوونیشیکردەوە : کە قوتابیانی چوار پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بە سەرکەوتوو دادەنرێن لە حاڵەتی بەدەستهێنانی نمرەیەک کە کەمتر نەبێت لە نمرەی دەرچوونی کەمینە، و بە (مکمّل) دادەنرێن ئەگەر لە بابەتێک یان دوو بابەتدا شکستیان هێنا بێت،بەڵام قوتابیانی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی مەرجە بۆ سەرکەوتنیان نمرەیەک بەدەست بهێنن کە کەمتر نەبێت لە (50%) لە هەر بابەتێکدا، و بە (مکمّل) دادەنرێن ئەگەر نمرەی دەرچوونیان لە بابەتێک یان دوو بابەتدا بەدەست نەهێنابێت ئەوا (5) نمرەیان وەک (درجة قرار) پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد : سەبارەت بە قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی، قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەمی ناوەندی، و چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی بە سەرجەم لقەکانییەوە، بە سەرکەوتوو دادەنرێن کاتێک نمرەی دەرچوونی لە سەرجەم وانەکاندا بەدەست بهێنن، و هەلی (الإكمال) بە قوتابی دەدرێت ئەگەر نمرەی کەمتر لە (٥٠٪)ی لە یەک وانە یان دوو وانە یان سێ وانەدا بەدەستهێنابێت، دواتر (٥) نمرەی پێ دەرێت .

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووه‌ : قوتابی بە دەرنەچوو (راسب) دادەنرێت لە حاڵەتی نەهاتنەدی مەرجەکانی سەرکەوتن یان کەوتنی دیاریکراو،و داواشی لە ئیدارەی قوتابخانەکان کردووە کە پابەندبن بەم ڕێنمایییانە لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و وردی لە هەڵسەنگاندنی ئاستی قوتابیاندا.