بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار ،نامەیەکی پیرۆزبایی لە "ئیلهام عەلی" هاوتای ئازەربایجانییەوە پێگەیشت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "نزار ئامێدی"سەرۆک کۆمار،نامەیەکی پیرۆزبایی لە "ئیلهام عەلیێڤ"سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پێگەیشت، کە لەلایەن "ئیڵدار نادر" باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق گەیەندرایە دەستی، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، و تێیدا هیوای سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

سەرۆکی ئازەربایجان لە نامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و کۆماری عێراق گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو، هەروەک جەختی لە متمانەی خۆی بە بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆکانی بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست بکات کردووەتەوە، و هیوای تەندروستییەکی باش و بەختەوەری و سەرکەوتنی بۆ سەرۆک خواستووە لە ئەرکەکانیدا لەپێناو خێری گەلی عێراق.

لای خۆشیەوە، سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی بۆ هاوتا ئازەربایجانییەکەی لە ڕێگەی "باڵیۆز نادر"ـەوە نارد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایییەکانی دەربڕی.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : کە "لە میانی دیدارەکەدا، باس لە ڕێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان کرا، و جەخت لەسەر پێویستیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هەماهەنگی دوو قۆڵی کرایەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست بکات، جگە لە تاوتوێکردنی ژمارەیەک لە پرسە جێی بایەخە هاوبەشەکان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی شەراکەت کردەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هەردوو وڵات لە چەسپاندنی سەقامگیری و گەشەپێدان.