نێودەوڵەتی – INA

سوپای ئێران دووپاتی کردەوە کە هیچ کەشتییەک توانای ئەوەی نییە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە هێزە ئێرانییەکان، لە گەرووی هورمز تێپەڕێت.

وتەبێژی سوپای ئێران، عەمید محەممەد جەعفەر ئەسەدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەر دەستدرێژییەکی نوێ کە لەلایەن دوژمنەوە ئەنجام بدرێت، بە ئامراز و هۆکاری نوێ وەڵام دەدرێتەوە."

هەروەها وتیشی: "هیچ کەشتییەک، چ دۆست بێت یان دوژمن، ناتوانێت بەبێ مۆڵەتی هێزەکانمان لە گەرووی هورمز تێپەڕێت."