بەغداد – INA
یانەی جۆلان بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق (Iraq Stars League) مسۆگەر کرد، سەرەڕای شکستهێنانی لە بەرامبەر یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٣٣ی خولی پلە نایابی عێراق.
یانەی پێشمەرگە سوپرایزی ئەم گەڕەیەی خولەکەی تەقاندەوە و توانی بە تاکە گۆڵێک لە یانەی جۆلانی پێشەنگ بباتەوە، لەلایەکی دیکەوە یانەی ناسریە لە یەکێک لە پڕهەژێنترین یارییەکانی ئەمڕۆدا بە ئەنجامی ٤-٣ لە یانەی کەربەلای بردەوە.
لە ئەنجامەکانی تریشدا، یانەی عەفەک بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی حوسێنی بردەوە، هەروەها یانەی مەسافی توانی بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر میوانەکەی، یانەی نەوتی بەسرەدا سەربکەوێت.
پێنج یاریش بە یەکسانبوون کۆتاییان هات؛ یانەکانی مەسافی باشوور و حدود بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، هەروەها هەردوو یاریی نێوان (میسان و ڕومادی) و (نەوتی وهست و فەهد) بە هەمان ئەنجام و بەبێ گۆڵ کۆتاییان هات.
یانەی بەحری و غازی باکوور بە ئەنجامی ٢-٢ و یانەکانی جەیش و ئیتسالات بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسان بوون.
بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە، یارییەکانی ئەم گەڕەیە بە ئەنجامدانی یاریی نێوان حەشدی شەعبی و کازمیە کۆتایی پێبێت، کە لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەسەر یاریگای نەفت بەڕێوەدەچێت.


