بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بانگهێشتی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی كرد بۆ ئەوەی دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ سەردانی قەتەر بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو ڕۆژی شەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەرەوە پێگەیشت، كە پیرۆزبایی ڕاسپاردەی فەرمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی لێكرد.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە بانگەوازەكەدا گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییە دووقۆڵییەكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بە شێوەیەك لەخزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی برادا لەخۆگرتبوو ، زەیدی پابەندبوونی خۆی بە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە دووپاتكردەوە و بانگهێشتنامەیەكی لە میریشەوە پێگەیشت كە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ سەردانی قەتەر بكات.