بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، 70 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقی پیرۆزبایی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە بۆنەی 70 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقی، پیرۆزبایی و هیوای باشی ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی شانازی خۆی بە ڕۆڵی گرنگی نیشتمانی و پیشەیی و ئەو قوربانییە گەورەیەی ستافی تۆڕەكە دەربڕی، لە سەرانسەری سەرجەم بەشەكانیدا، بەتایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، كە لەو ماوەیەدا تۆڕەكە پایەیەكی بنەڕەتی بوو لە پاڵپشتیكردنی دیموكراسی و دەربڕینی هیوا و خواستەكانی سەرجەم خەڵكی عێراقی خۆشەویستمان.

