بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشكرای كرد كە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەكەی سەبارەت بە ئاسۆی وەستانی تەواوەتی شەڕ و پێكدادانەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بەدواداچوونی بۆ كراوە و ڕایگەیاندووە : سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەكەی، ئاسۆی وەستانی تەواوەتی شەڕ و پێكدادانەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێیان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها هەردوولا باسیان لە ئازادی كەشتیوانی و یەكلاییكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و تێپەڕاندنی كەشتی و كاڵای ڕووسی بە گەرووی هورمزەوە كردووە.

