بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان ڕایگەیاند كە پێشنیارێكی نوێی ئێران نوێنەرایەتی هەنگاوێك دەكات بەرەو جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەمریكا، وەك بەشێك لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەكان.

سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە : كە پێشنیارەكەی ئێران ئۆفەرێك لەخۆدەگرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرامبەر گەرەنتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان و هەڵگرتنی گەمارۆكە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە : پێشنیارەكە باسكردنی پرسی ئەتۆمی ئێرانیش لە قۆناغێكی دواتردا دەگرێتەوە، لە بەرامبەر سووككردنی سزاكانی ئەمریكا.

ووتیشی : ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پشتڕاستكردەوە، بە مەرجێك واشنتۆن كراوە بێت بەرامبەر بەو پێشنیازە نوێیە.