بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتوندی پشتیوانی خۆی بۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دووپاتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ترەمپ ڕایگەیاند : بە توندی پشتگیری سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەكەین، ئەویش بە هاوكاری ئێمە سەركەوتنی بەدەستهێنا.

ترامپ ووتیشی: ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێككەوتن، بەڵام من ڕازی نیم، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەموو شتێك لە تواناماندا بێت سەبارەت بە دانوستانەكان دەیكەین و لە پەیوەندیداین لەگەڵ پاكستانییەكان.

ڕوونیشی كردەوە : كە گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران خەیاڵییە و زۆر بەهێزە، ئاماژەی بەوەدا كە یان ئێرانییەكان لەناو دەبەم یان ڕێككەوتنیان لەگەڵ دەكەم.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا كە نرخی بەنزین كەم دەبێتەوە كاتێك شەڕەكە تەواو بوو.