بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی كرێكاری لە كرێكاران كرد و جەختی لەسەر پابەندبوونی حكومەت بۆ پشتیوانیكردن لە كرێكاران بۆ ڕۆڵی سەرەكییان كردەوە.
لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێریی كردبو و سودانی ڕایگەیاند : بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشی خۆمان ئاراستەی كرێكارانی عێراق دەكەین لەسەرجەم سێكتەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتەكەمان پابەندە بە پاڵپشتیكردنی كرێكاران بۆ ڕۆڵی سەرەكییان، هاوكات پابەندە بە چەسپاندنی بەهای كار و چالاككردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بیناسازی بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگەیەكی زیندوو بۆ ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست هاتووە.
.



