كەركوك - INA- ڕۆدی ئەنوەر

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگەیاند دوای ڕاگرتنی 60 ڕۆژ.

هەردی سەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : فڕۆكەخانەی كەركوك یەكەم گەشتی لە بەغداوە وەرگرت دوای وەستانی 60 ڕۆژە.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە بە ئامانجی بەهێزكردنی هاتوچۆی ئاسمانی و فراوانكردنی تۆڕی گەشتەكان و گەڕاندنەوەی خشتەی كاركردن بۆ ڕێڕەوی ئاسایی خۆی لە ماوەی داهاتوودا.