بەغدا - INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی ٢٠٧ تۆمەتباری بە تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و سەرانەوەرگرتن لە ماوەی مانگی نیساندا ڕاگەیاند.

دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢٦دا چەند ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئۆپەراسیۆنەکان بوونە هۆی دەستگیرکردنی (١٨) تۆمەتبار بە تیرۆر، (٧٧) تۆمەتبار بە بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و (١١٢) تۆمەتبار بە سەرانەوەرگرتن و هەڕەشەکردن، جگە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی دیکە کە لە سەرانسەری عێراقدا ئەنجام دراون