بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد سەباح، سەرۆک وەزیرانی کووەیت، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە پشتگیریکردنی کاری هاوبەش کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی برا بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراویکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد سەباح، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کووەیتەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییە دوولایەنەکان و ڕێگەکانی بەهێزکردن و گەشەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی کاری هاوبەش بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برا بکات
