بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی، داهاتە داراییەکان و دۆسیەی مووچەی تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، چاوی کەوت بە تەیف سامی وەزیری دارایی، و لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە کرا بۆ بارودۆخی دارایی عێراق، لەوانەش داهاتە داراییەکان و دۆسیەی مووچە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لەو ئاڵێنگارییانە کرد کە ڕووبەڕووی بارودۆخی دارایی دەبنەوە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستادا، لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوون لەسەر دۆسیەی زیادکردن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوە داراییەکان