نێودەوڵەتی – INA
ئەمیرال شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران، ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز لە لایەنی دەریای عەرەبەوە داخراوە.
ئێرانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردهوه تێیدا وتی: "کەشتییەکانمان لە جووڵەی بەردەوامدان بۆ بەندەرەکانی وڵات و بەپێچەوانەشەوە، و لە ئایندەیەکی نزیکدا دوژمن ئەو چەکە نوێیانەمان دەبینێت کە لێیان دەترسێت و ڕێک لە تەنیشتیانەوە دەبن."
هەروەها وتیشی: "گەرووی هورمزمان لە لایەنی دەریای عەرەبەوە داخستووە و ئەگەر دوژمن زیاتر بێتە پێشەوە، ئەوا ڕێکاریان لەدژ دەگرینە بەر."

