وهرزش – INA
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە یەکسانبوون لەگەڵ میوانەکەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی (١-١) ڕازی بوو، لەو یارییەی کە رۆژی چوارشەممە لەسەر یاریگای "ڕیاز ئەیر میترۆپۆلیتانو" بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
گۆڵەکەی ئارسناڵ لە ڕێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرا کە یاریزانی سویدی ڤیکتۆر جۆکێرێس لە خولەکی ٤٤دا جێبەجێی کرد، لە بەرامبەردا ئەستێرەی ئەرجەنتینی جولیان ئەلڤارێز گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، ئەویش بە لێدانی سزا لە خولەکی ٥٦دا.
هەردوو یانهكه نەیانتوانی ئەنجامی یارییەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بە یەکسانبوون کۆتایی هات، ئەمەش وا دەکات هەموو ئەگەرەکان بۆ یاریی گەڕانەوە کراوە بن، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای "ئیمارات" لە لەندەن ئەنجام بدرێت.



