بەغداد - INA

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری عەرەبی سووریاوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "لە میانەی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بەو شێوەیەی کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی وڵاتی برا بەهێزتر دەکات".