بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێک و دەستگیرکردنی بازرگان و گواستەرەوەیەکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "دوای ڕاوەدوونان لە یەکێک لە ڕێگا خێراکان لە پارێزگای بەسرە، بازرگان و گواستەرەوەیەکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا."
بەیاننامەکە راشیگەیاند: " ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێک کە لە سێ کەس پێکهاتبوون و دەستبەسەرداگرتنی (5) کگم لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ."