بەغداد – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سووریا، پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "کۆماری عەرەبیی سووریا پێشوازی لە دەستبەکاربوونی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەکات، هەروەها پێشوازی لە دەستنیشانکردنی عەلی زەیدی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات."

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەنگاوانە وێستگەیەکی گرنگن کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی کارەکانی دامەزراوە نیشتمانییەکانی عێراق و تواناداریان دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا و بەدیهێنانی داخوازییەکانی گەلی عێراقی برا."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "کۆماری عەرەبیی سووریا پشتگیری خۆی بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی کۆماری عێراق دووپات دەکاتەوە، هەروەها کارکردن لەگەڵ عێراق لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات و بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا."