بەغداد - INA

عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، تاوتوێی ئەو ڕێگایانەی کرد کە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی نوێ مسۆگەر دەکەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، چاوی کەوت بە شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق."

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "بارودۆخی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا تاوتوێ کرا، هەروەها باس لەو ڕێگایانە کرا کە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی نوێ مسۆگەر دەکەن، بە جۆرێک کە داخوازییەکانی هاووڵاتیان لە بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەدی بهێنێت."