بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد ڕێکان حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم، جەختیان لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، پێشوازی کرد لە محەمەد ڕێکان حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدووم." ئاماژەی بەوەشکرد: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەسەندنەکانی بارودۆخی وڵات و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان و ڕێنێسانسی ئابووری، بە جۆرێک خزمەت بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بکات و بەرژەوەندی نیشتمانی مسۆگەر بکات."

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا تەئكید کرایەوە لەسەر "پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و یەکخستنی دیدگاکان لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ کارکردن لەسەر تێپەڕاندنی تەحەدییەکانی ئێستا، و هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە مەبەستی بەدیهێنانی داخوازییەکانی گەلی عێراق."