بەغداد - INA
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تیک بۆڵی ئافرەتانی عێراق عیماد حەسەن، رایگەیاند: بەدەستهێنانی میدالیای زیو لە پاڵەوانێتی کەنارەوژەکانی ئاسیا، دەستکەوتێکی گرنگە و بەپێی پلانێکی پێشوەختەی یەکێتییەکە هاتووەتە دی.
حەسەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: "هەڵبژاردەکە بەهۆی بەردەوامبوون لە مەشق و ڕاهێنان شایستەی ئەم دەستکەوتە بوو"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم تیمەی ئێستا درێژکراوەی ئەو هەڵبژاردەیە کە بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیای بەحرەین کرد و سێ میدالیای بەدەستهێنا".
ڕوونیشیکردەوە: "هەردوو یاریزان عەلی جەلیل و عەبدولڕەحمان ئەحمەد، بە ئاستەکەیان درەوشانەوە، بەتایبەت کە خاوەنی ڕیزبەندییەکی نێودەوڵەتین"، وتیشی: "ئامادەکارییەکان بۆ پاڵەوانێتییەکە زوو دەستی پێکرد لە ڕێگەی کەمپێکی مەشقی ناوخۆیی لە بەغدا بە سەرپەرشتی ستافێکی تەکنیکی ڕۆمانی، پاشان کەمپێکی دەرەکی بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە چین پێش دەستپێکردنی ڕکابەرییەکان، ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زیو".
حەسەن دەڵێت: "سروشتی پاڵەوانێتی تۆپی پێی کەنار دەریاکان تەحەدای زیاتری خستەڕوو، بەڵام یەکێتیی عێراق کاری کرد بۆ ئامادەکردنی یاریگای هاوشێوەی ئەوانەی لە چین هەبوون بە هەوڵی خودی"، جەختیشی کردەوە: "دیارترین ئاستەنگەکان بریتین لە لاوازیی ژێرخان و کەمیی پاڵپشتی دارایی".
سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی خانمان لە خولی یەکەم، حەسەن ڕوونی کردەوە کە "تیمەکە بە باشی ئامادەکرابوو، بەڵام جیاوازی ئاستی ئامادەکاری لە نێوان هەڵبژاردە بەشداربووەکان و نەبوونی یاریزانێکی کاریگەر، کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبوو".
لە کۆتاییدا وتی "هەڵبژاردەکە بەشداریی دەرەکی گرنگی لەپێشە، چونکە یەکێتیی تێنسی تۆپی پێی عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە ڕۆمانیا بەڕێوە بچێت".


