بەغداد - INA

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێگاکانی بەهێزکردنی کارە چاودێرییەکان و پاراستنی سامانی گشتی تاوتوێ کرد.

دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی کاری چاودێری و پاراستنی سامانی گشتی"، ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری دادوەر لەیس جەبر، و جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی زاری جابر، و دادوەری یەکەمی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەمی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی دادوەر زیا جەعفەر بەڕێوەچوو."

بەیاننامەکە ئەوەشی خستەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی محەمەد عەلی مفتن، و سەرۆکی دەستەی گشتی چاودێری تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان سۆزان عەبدوڵا، و جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، عەبدولکەریم فارس بەشداربوون."

بەپێی بەیاننامەکە، بەشداربووان باسیان لە "میکانیزمە یاسایی و ڕێکارییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەهێزکردنی پاراستنی سامانی گشتی و گەیشتن بە دیدگایەکی هاوبەش کە بەشدار بێت لە پاراستنی داهاتە فیدراڵییەکان لە بەفیڕۆدان."