بەغداد ـ INA

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران کرد.

باڵوێزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، پڕبەدڵ هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو عەلی زەیدی دەخوازێت لە هەوڵەکانیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی هیوای هەموو عێراقییەکانی هەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی داهاتوویەکی گەشتر و ئاشتییانەتر".

هەروەها باڵوێزخانەکە، "هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی عێراق دەربڕی کە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان دەدەن، ئەوانیش بریتین لە: پاراستنی سەروەری عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش بۆ تێکشکاندنی تیرۆر، و بونیادنانی داهاتوویەکی ئاوەدان کە سوودی بەرجەستە بۆ ئەمریکییەکان و عێراقییەکان بێنێتە دی".