بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارینی بارانی هەورەبرووسکە و زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە: "سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە ناوچەکانی باکوور و باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی سووک بۆ مامناوەند کە هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە لە ناوچەی باکوور. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ناوچەی باشوور، ماوەی بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی باراندا (5-7) کم دەبێت."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ پێنجشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: سلێمانی 24، هەولێر و دهۆک 25، نەینەوا و کەرکوک 26، سەڵاحەدین 29، دیالە 30، بەغدا و ئەنبار و واست و کەربەلای پیرۆز 31، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و بابل و میسان 32، موسەنا 33، زیقار و بەسرە 34 پلەی سەدی."
راشیگەیاند: "ڕۆژی هەینی کەشوهەوا نیمچە هەور و هەندێکجار هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی هەورەبرووسکەی پچڕپچڕ لە ناوچەی باکوور و بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست و باشوور، هەندێکجاریش لە ڕۆژئاوای وڵات بارانەکە خوڕ دەبێت. با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند و هەندێکجار لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵات چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی. پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشتر، ماوەی بینین (8-10) کم و لە کاتی باران و تۆزدا (4-6) کم دەبێت."
سەبارەت بە ڕۆژی شەممە، دەستەکە دەڵێت: "کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی هەورەبرووسکەی سووک بۆ مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەتایبەت لە ناوچەی ناوەڕاست. ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت و خێراییەکەی سووک دەبێت لە ناوچەی باکوور، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و هەندێکجار ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت و چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی تۆزی ناوخۆیی. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو و لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە."
لە کۆتاییدا بەیاننامەکە هاتووە: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ و هەندێکجار نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما بە گشتی چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە."



