بەغدا - INA

حەبیب زاهیر فەرتوسی، پارێزگاری میسان، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی ئەدای بانکی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران، هاوكات ئاماژەی بەوە کرد کە گشتگیریی دارایی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری ئابووری و چالاککردنی جوڵەی بازرگانی.

سەرۆکایەتی زانکۆی میسان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "زانکۆی میسان میوانداری چالاکییەکانی پێشانگای گشتگیریی دارایی کرد کە لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیی عێراق و بە دروشمی (گشتگیریی دارایی.. دەروازەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی) بەڕێوەچوو".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "پێشانگاکە لەلایەن حەبیب زاهیر فەرتوسی پارێزگاری میسان و عادل مانع داخل سەرۆکی زانکۆوە کرایەوە، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە فەرمی و ئەکادیمییەکان، لەوانە ژمارەیەک لە ڕاگرانی کۆلێژەکان و نوێنەرانی بانکەکان لە پارێزگاکە و نوێنەری بانکی ناوەندی".

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "پێشانگاکە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆشنبیری بانکی و بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵییە، لە ڕێگەی نیشاندانی نوێترین خزمەتگوزاری و چارەسەرە داراییەکان، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە ئاسانکردنی ڕێکارەکان و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "لە کۆتایی چالاکییەکەدا، پارێزگاری میسان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە بانکییەکان ئەنجام دا و تێیدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی ئەدای بانکی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران"، دووپاتیشی کردەوە کە "گشتگیریی دارایی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری ئابووری و چالاککردنی جوڵەی بازرگانی، و داوای کرد دەستپێشخەری داهێنەرانە بگرنەبەر کە لەگەڵ ئاراستەکانی چاکسازی دارایی بگونجێت".