بەغدا – INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، دابینکردنی سووتەمەنی و غازی شلی تایبەت بە چێشتلێنانی بە شێوەیەکی دروست و سەرکەوتوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ دووپاتکردەوە، سەرەڕای کۆسپ و تەحەددییەکان و بارودۆخی ئێستا.
وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "عەلی مەعارج، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، لەبری حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شانەی تەنگوژەی کرد، بە ئامادەبوونی بریکارەکانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و فەرمانگەکانی وەزارەت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بریکاری وەزارەت– جەختی کردەوە کە "وەزارەت دۆسیەی دابینکردنی سووتەمەنی و گازی شلی تایبەت بە چێشتلێنانی بە شێوەیەکی دروست و سەرکەوتوو بەڕێوەبردووە بۆ دابینکردنی بەکاربردنی ناوخۆیی، سەرەڕای کۆسپ و تەحەددییەکان و بارودۆخی ئێستا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گازی شل کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی بڕی کۆگاکراو و بەرهەمهێنان بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی دابەشکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لە دەروازەکانی دابەشکردندا، جگە لەوەش باس لە ڕەوشی هەناردەکردنی نەوتی خاو و نەوتی ڕەش کرا".