بەغداد - INA
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ سێشەممە، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق.
شێخ خەزعەلی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه " جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕاسپاردنی بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق لە قۆناغێکی هەستیاردا کە پێویستی بە دانایی، سووربوون و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم متمانەیە بریتییە لە تیشکێکی نوێی ئومێد بۆ گەلە شکۆدارەکەمان کە چاوەڕوانی قۆناغێکن سەقامگیری و پێشکەوتنی تێدا باڵادەست بێت"، هەروەها هیوای خواست کە وڵات "هەنگاوی چەسپاو بەخۆوە ببینێت بەرەو گەیاندنی عێراق بە کەناری ئارامی و چەسپاندنی پایەکانی دەوڵەتێکی بەهێز کە توانای پاراستنی سەروەرییەکەی و بەدیهێنانی خواستەکانی ڕۆڵەکانی هەبێت."

