نێودەوڵەتی – INA
فڕۆکەخانەی "شێریمێتیێڤۆ" لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، گەشتێکی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران "ماهان ئایر" لە تارانەوە بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوتووە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە دوای 26ی شوباتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکان لەم هێڵەدا وەستابوون دوای داخستنی کایەی ئاسمانیی ئێران بەهۆی پەرەسەندنی سەربازی لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتدا.
دەستەی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئێران لە 18ی نیسان کەرەنتینەکردنی بەشێک لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەڵگرت و ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە گونجاو بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتدا بە شێوەیەکی پلەبەندی دەبێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ئامادەیی تەکنیکی و کارگێڕی کەرتە سەربازی و مەدەنییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گەشتیاری بە هاووڵاتییان.
سەرچاوە: روسیا الیوم

