بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هەمام حەمودی، و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری، جەختیان لە گرنگی لەپێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان و خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی شێخ حەمودی، کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هەمام حەمودی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری کرد، و تێیدا باسیان لە ئاڕاستەکانی گفتوگۆ سیاسییەکان کرد لەسەر ڕێڕەوی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، و گرنگی گەیشتن بە دیدگایەکی دروست کە لەگەڵ تەحەددییەکانی قۆناغی ناوخۆیی و دەرەکی و تایبەتمەندییە نیشتمانییەکان بگونجێت".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەردوولا جەختیان لە پەرۆشی خۆیان کردەوە کە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و پاراستنی یەکڕیزییەکەی، بنەمایە بۆ دەستەبەرکردنی حکومەتێکی بەهێز کە هەمووان هاوکار بن بۆ سەرخستنی بەرنامەکانی و تێپەڕاندنی ئەو تەحەددییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە".

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "بەرپرسیارێتی هەمووان لە لەپێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان، و خێراکردن لە دۆزینەوەی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو کە ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییە جیاوازەکانی بەرامبەر بە وڵات و ڕۆڵەکانی گەرەنتی بکات".