نەجەفی ئەشرەف – INA – حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، گەڕانەوەی جووڵەی فڕینی ڕاگەیاند، و جەختی کردەوە کە پێشوازییان لە یەکەم گەشتی ئێرانی کردووە دوای وەستانێ نزیکەی دوو مانگ.
"عەممار تفیلی"بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند: فڕۆکەخانەی نەجەف پێشوازی لە یەکەم گەشتی کۆمپانیای (ئێران ئێر) کردووە کە لە فڕۆکەخانەی تارانەوە هاتبوو، ئەوەش دوای وەستانی زیاتر لە 59 ڕۆژ.
تفیلی وتیشی: بەیانی دووشەممە کۆمپانیای (مەعراج) دەست دەکات بە گەشتەکانی لە تارانەوە بۆ نەجەف و پاشان بۆ مەشهەد.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند کۆمپانیایەکی دیکەش گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانەکە دەست پێ دەکەنەوە، لەوانە کۆمپانیای (طيران الشرق الأوسط - Middle East).
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن جەختی کردەوە کە جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەدا وردەوردە زیاد دەکات کە نەجەف بە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی جیهانەوە دەبەستێتەوە.
