بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران،جەختی لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامی دۆسیەی خوێندنی باڵا لە عێراق و دانانی لە سەرووی کارە لەپێشینەکانیدا، بەهۆی گرنگییەکەی لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی گەشەپێداندا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ،پێشوازی لە "عەلا عەبدولحەسەن زوغەیبی"سەرۆکی زانکۆی بەغدا کرد.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: سەرۆک وەزیران،پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە "زوغەیبی" کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێیەکەی وەک سەرۆکی زانکۆی بەغدا، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندە ئەکادیمییە گرنگەدا کە خاوەن بەهایەکی زانستی و شارستانییە،هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکە و بەهێزکردنی پێگەکەی لە نێوان زانکۆ جیهانییە بەناوبانگەکاندا.

"سودانی" ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەت پەرۆشە بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامی دۆسیەی خوێندنی باڵا لە عێراق و خستنەپێشی کارەکانی، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بەهێزکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە کە وڵات لە ساڵانی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە."

لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر: گرنگی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن، لەوانەش بەدواداچوون بۆ لایەنە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی خوێندکاران بە شێوەیەک کە یارمەتیدەریان بێت بۆ بەردەوامبوون لە کاروانە زانستییەکەیان لە زانکۆدا.