بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،تۆڕی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، ئەو گومانلێکراوەی هێرشی کردە سەر ئاهەنگی ئێوارەخوانەکە، دانی بەوەدا ناوە کە مەبەستی بووە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بکاتە ئامانج.

تۆڕی "سی بی ئێس" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ئەو گومانلێکراوەی لە کاتی ئاهەنگی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا تەقەی کردووە، دانی بەوەدا ناوە کە بەرپرسانی ناو ئیدارەی ترەمپی کردووەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی پایتەختی ئەمریکا ڕوونی کردەوە: ئەو گومانلێکراوەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، چەکی جۆری 'بندقیە صید' (تاپڕ)، دەمانچە و چەند چەقۆیەکی پێبووە.