بەدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،تۆد بلانش، بریکاری وەزیری دادی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە دوو تۆمەت ئاراستەی لێکۆلینەوە کراون، بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی.
"بلانش" لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: دوو تۆمەت ئاراستەی بەشی لێکۆڵینوە کراوەن و سبەی دووشەممە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن.
هەروەک وتیشی: گومانلێکراوی تەقەکردنەکە هیچ پێشینەیەکی تاوانکاری نییە و لەلایەن دەسەڵاتە ئەمنییەکانەوە لەژێر چاودێریدا نەبووە،و ئاماژەی بەوەشکرد کە ناوبراو وەک مامۆستا و گەشەپێدەری یارییە ڤیدیۆییەکان کار دەکات.



