بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی

ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتی گومرگی چالاككردنی فراوانتری سیستەمی TIR و ترانزێتی پشتڕاستكردەوە سەرەڕای ئاستەنگەكانی ئێستای ناوچەیی، هەروەها پلانی دامەزراندنی ناوەندی پشتیوانی لۆجستی و بەندەری گومرگی وشك لەناو ئەو پارێزگایانەی كە دەروازەی سنوورییان هەیە ئاشكرا كرد.

سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگ، سامر قاسم داود، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان سیستمی گواستنەوەی نێودەوڵەتی (TIR) و بازرگانی ترانزێت لە ڕێگەی عێراقەوە كاراكردووە، سەرەڕای ئاستەنگەكانی ئێستای ناوچەیی، لەوانە داخستنی هەندێك بەندەر و ڕێگا گرنگەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد : جوڵەی گواستنەوە چەندین ڕێگە لەخۆدەگرێت، لەوانە گواستنەوەی كاڵا لە توركیاوە بۆ سعودیە و ئوردن و كوێت، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی پێچەوانە لەگەڵ ئەو وڵاتانە و سوریادا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم هەنگاوە بەشداربووە لە بەهێزكردنی پێگەی عێراق وەك ڕێڕەوێكی ئابووری گرنگ كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها پاڵپشتیكردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان، ئاماژەی بەوەشكرد پەسەندكردنی سیستەمی مۆدێرن بۆ چاودێریكردنی باركردن، لەوانەش شوێنپێهەڵگرتنی جی پی ئێس و قوفڵی ئەلیكترۆنی، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی كاڵاكان و ڕێگریكردن لە دەستكاریكردنیان لە كاتی گواستنەوەدا، داود پلانی دامەزراندنی ناوەندی پشتیوانی لۆجستی و وشككردنەوەی بەندەری گومرگی لەناو پارێزگاكان بە دەروازە سنوورییەكان ئاشكرا كرد، بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەم دەروازانە و ئاسانكاری بازرگانی. ڕوونیشیكردەوە، ئەو سەنتەرانە كۆگای پێشكەوتوو لەخۆدەگرن، لەوانەش دامەزراوەی ساردكەرەوە و هەڵگرتنی مادەی كیمیایی، هەروەها بە نوێترین تەكنەلۆجیا تەیار دەكرێن بۆ دڵنیابوون لە ڕێكارە كارامەكانی گومرگی.

سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگ ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم پڕۆژانە بەشدار دەبن لە كەمكردنەوەی تێچوون بۆ بازرگانان و خێراكردنی پڕۆسەكانی پاككردنەوەی گومرگی و دابینكردنی ژینگەی كاركردنی نمونەیی، بەمەش پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی و بەرزكردنەوەی كارایی كەرتی گومرگی لە وڵاتدا.