بەدواداچوون- INA
ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دووپاتیكردەوە كە بیری لە پاشەكشەكردن لە ئاگربەست لەگەڵ ئێران نەكردۆتەوە.
ترەمپ لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئێران چەكی ئەتۆمی نابێت و ئەوەش ئەوەندە سادەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بیری لەوە نەكردۆتەوە پاشەكشە لە ئاگربەست لەگەڵ ئێران بكات، ئاماژەی بەوەشكرد، ئێرانییەكان پێشنیازێكیان پێشكەشكردین كە دەكرا باشتر بوایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێران زۆر شت پێشكەش دەكات، بەڵام بەس نەبوو.

