بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پەیوەندییەكان گەڕانەوەی پۆستی عێراقی بۆ هەماهەنگی پۆستی خێرا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : وەزارەتی پەیوەندییەكان سەركەوتنێكی نوێی بەدەستهێناوە، ئەوەش زیادكردنی دەستكەوتەكانی لە پەرەپێدانی كەرتی پۆستە، بە نوێنەرایەتی كۆماری عێراق پەیوەندیكردن بە هاوبەشی خزمەتگوزاری پۆستی خێرا (EMS)ی كە سەر بە یەكێتی پۆستی جیهانیە دوای پچڕانی زیاتر لە دە ساڵ.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەم دەستكەوتە كە لە ڕێگەی كۆمپانیای گشتی بۆ پۆست و پاشەكەوتەوە بەدەست هاتووە، هەنگاوێكی ستراتیژیی بەرچاوە كە ڕەنگدانەوەی گەڕانەوەی بەهێزی عێراقە بۆ سیستەمی خزمەتگوزاری پۆستەی نێودەوڵەتی، بەمەش پێگە و بوونی خۆی لە كۆڕ و كۆڕبەندە جیهانییەكان بۆ گرنگترین و ئابووریترین كەرتە بەرزەكان بەرز دەكاتەوە.
وەزارەتەكە جەختی لەوە كردەوە : كە ئەم قۆناغە خاڵێكی سەرەكییە لە گەشەپێدان و مۆدێرنكردنی كەرتی پۆستە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەكەی لە بەرزكردنەوەی كارایی ئەدای كاركردن و خێراكردنی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی پۆستی خێرا (EMS)، هەروەها چەسپاندنی متمانەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان و كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی ئەندام.

