بەدواداچوون – INA

بانکی ناوەندیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ڕسومی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنها لەو کەشتییانە وەردەگیرێت کە مۆڵەتی تێپەڕبوونیان پێ دراوە.

ئاژانسی "فارس" لە زاری بانکی ناوەندیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ڕسومی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنها لەو کەشتییانە وەردەگیرێت کە مۆڵەتی تێپەڕبوون بەدەست دەهێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، داهاتی ڕسومی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لە بەرامبەر خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بە شێوەی کاش وەردەگیرێت، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو ڕسومانەی بەسەر کەشتییەکاندا دەسەپێنرێن، بەپێی جۆر و بڕی کاڵاکان و ڕێژەی مەترسی دەگۆڕێن.