بەغدا - INA
نزار ئامیدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و کاری هاوبەش کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی شایستە دەستوورییەکاندا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نزار ئامیدی، سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادقون و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە کرد، کە پیرۆزباییان لە فەخامەتیان کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار.
سەرۆک ئامیدی لە میانی دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پیرۆزبایی و سەردانیان. هەروەها جەختیکردەوە لە گرنگی یەکڕیزی و کاری هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی شایستە دەستوورییەکان و ئاماژەیکرد بە ڕۆڵی سەرەکی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان و گرتنەبەری سیاسەتی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم وڵات
لای خۆشیانەوە عودەی عەواد و ئەندامانی وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار لە بەرقەرارکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی سەروەری عێراق نیشاندا.



