بەدواداچوون – INA

سوپای داگیرکەری (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ پێنجشەممە دانی بەوەدا نا کە ٤٥ ئەندامی لە ئامارێکی نوێی بریندارەکاندا لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودا بریندار بوون، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەکان لە بەرەی باشووری لوبنان.

بەیاننامەیەکی سوپای داگیرکەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو برینداربوونی ٤٥ ئەفسەر و سەربازی لە کاتی شەڕەکانی باشووری لوبناندا بەخۆیەوە بینیوە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی گشتی ژمارەی بریندارە سەربازییەکان لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە بەرەی باکوور لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری ڕابردووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٣٥ بریندار، ڕوونیشیکردەوە کە لە نێو ئەو بریندارانەدا ٤٤ سەربازیان لە دۆخێکی مەترسیداردان و ١٠٠ی دیکەشیان برینەکانیان بە مامناوەند وەسف کراوە."

ئەم دانپێدانانە لە کاتێکدا دێت کە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان گرژییەکی سەربازیی بەرفراوان بەخۆیانەوە دەبینن، لە نێوەندی ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا کە جەخت لە سەرکەوتنی بۆسە و ئۆپەراسیۆنە جۆرییەکانی موقاوەمە دەکەنەوە لە بەئامانجگرتنی کۆبوونەوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای داگیرکەر، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی برینداری سەخت لە ڕیزەکانی ئەفسەر و سەربازەکانیدا