بەغدا - INA
ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا، بڕیاری دا وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ درێژ بکاتەوە

