بەدواداچوون - INA
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ (ئیسرائیل) واژۆ ناکرێت ئەگەر کشانەوەی تەواوەتی لە خاکەکانی لوبنان لەخۆ نەگرێت.
سەلام بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە -کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە-: پێویستە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامب، فشارەکانی بۆ سەر (ئیسرائیل) بەکاربهێنێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی داواکارییەکانی و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی بۆ سەر وڵاتەکە.
جەختیشی کردەوە کە لوبنان ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی (ئیسرائیل) لە خاکەکانی لوبنان لەخۆ نەگرێت

