بەدواداچوون – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی لە ئێران محەمەد باقر قاڵیباف ڕایگەیاند: کردنەوەی گەرووی هورمز لە سایەی بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی ئەمریکادا لە ئارادا نییە.

قاڵیباف وتی: "ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ هیچ مانایەکی نابێت لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا."

رونیشیكردەوە: "دوژمنانی ئێران ئامانجەکانی خۆیان لە ڕێگەی دەستدرێژی سەربازییەوە بەدەست نەهێناوە، و لە ڕێگەی گەمارۆدانیشەوە بەدەستی ناهێنن."