بەغداد - INA

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی ڕێگای سەرەکی لە گۆڕەپانی (دەلال)ەوە بەرەو پردی (١٤ی ڕەمەزان) بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ڕێگای سەرەکی لە گۆڕەپانی دەلالەوە بەرەو پردی ١٤ی ڕەمەزان دادەخرێت، ئەوەش بە مەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی کارەکانی ئۆڤەرپاسی گۆڕەپانی عەنتەر."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "شەقامی خزمەتگوزاریی تەنیشت ڕێگا سەرەکییەکە وەک ڕێگایەکی جێگرەوە لە ماوەی کارکردنەکەدا پشتی پێ دەبەسترێت. بۆیە داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەین پابەند بن بە بەکارهێنانی ڕێگا جێگرەوەکە و گرتنەبەری ڕێگاکانی دیکەی بەردەست، بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی لەناو ناوچەکەدا دروست دەبێت تاوەکو کارەکان تەواو دەبن."

رونیشیكردەوە: "فەرمانگە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی تەواوکردنی کارەکەن لە نزیکترین کاتدا."