نێودەوڵەتی – INA

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران بە کردەوەیەکی جەنگی و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست دادەندرێت.

عێراقچی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) ڕایگەیاند: "گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران کردەوەیەکی جەنگییە و پێشێلکردنی ئاگربەستە."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "نیشانەگرتنی کەشتییەکی بازرگانی و دەستبەسەرداگرتنی تاقمەکەی، پێشێلکارییەکی گەورەترە بۆ ئاگربەست."

لە کۆتاییدا وتی: "باش دەزانین چۆن گەمارۆکان تێپەڕێنین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان بکەین و لە بەرامبەر هەڕەشە و ترساندندا بوەستینەوە."