نێودەوڵەتی – INA
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک دەکات بۆ پاکستان بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئێران.
ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتیەوە: "ڤانس بە شێوەیەکی کاتی پلانەکانی بۆ گەشتکردن بۆ پاکستان ڕاگرتووە، ئەمەش دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ لە کۆشکی سپی"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ترەمپ تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی ڤانس دەکات بەهۆی ئامادەنەبوونی تاران بۆ پێشکەشکردنی سازش سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم."

